کورتەی هەواڵەکانی۳۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا:
زانیاریی نادروست سەبارەت بە ڕادەستی چەک بە کورد، پێشکەشی ترەمپ کراوە

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە «زانیاریی نادروست» سەبارەت بەو چەکانەی کە دەگوترێت ڕادەستی کورد کراون، بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دراوە، جەختیشی کردووەتەوە کە هەڵسەنگاندنێکی نوێ و ورد ئامادە دەکرێت و پێشکەشی ترەمپ دەکرێت.



نەڕەزایەتیی دیمەشق بەرامبەر بە سەفەری مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەورووپا

دیپلۆماتکارێکی سووری ڕایگەیاند کە سەفەرەکانی ئەم دواییەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ چەند وڵاتێکی ئەورووپی، بەبێ هەماهەنگی یان وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ئەنجام دراون و ئەمەش بە «پێشێلکردنی عورفە دیپلۆماتییەکان و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریا» دادەنرێت.




وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا بڕوانامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بەفەرمی ناساند

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کاتیی سووریا لە بڕیارێکی نوێدا، بڕوانامەی دەرچوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بە فەرمی ناساند و ڕێگەی بە خوێندکارانی ئەم ناوچانە دا کە لە ساڵانی خوێندنی دیاریکراودا بەشداری لە تاقیکردنەوە فەرمییەکانی وڵات بکەن.




نوێنەری هەورامان لە پەرلەمانی ئێران :
بەگەڕخستنی توانای سنوورەکانی هەورامان، بازاڕی ڕۆژاوای ئێران دەبووژێنێتەوە

ڕەستگار یووسفی، نوێنەری ناوچەی هەورامانات (پاوه، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر) جەختی لەسەر پێویستی بەکارهێنانی توانای سنوورەکانی هەورامان بۆ هاوردەکردنی کاڵا بنەڕەتییەکان لە هەلومەرجی گەمارۆدا کردەوە و ڕایگەیاند: "بەهۆی دەستڕاگەیشتنی گونجاوی سنوورەکانی 'شوشمێ' و 'شێخ سەڵە' بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، سنوورەکانی هەورامان دەتوانن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و ستراتیژی لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بگێڕن و ببێتە هۆی گەشەپێدانی تەواوی ناوچەکە.

کد مطلب 2796545

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha